سودانی لە دادگای فیدراڵیی تانە لەچەند بڕگەیەکی یاسای بودجە دەدات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سکاڵای یاسایی دژی 12 ماددەی یاسای بودجە تۆمار کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق تانەی لە 12 ماددەی یاسای بودجەی گشتیی (2023، 2024، 2025) داوە و داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی دەکات، بە فەرمانێک جێبەجێکردنی ئەو ماددە یاساییانەی بودجە بوەستێندرێت، تاکاتی بڕیاردان لەسەر دەستووریبوونی 12 ماددەکە.
له تانه‌كاندا هاتووه: زۆرێك له بڕگه و مادده‌كانی ناو یاسای بودجه، كه دوای ره‌وانه‌كردنی له حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه ده‌ستكاریكراون، به‌شێوه‌یه‌ك، كه له‌گه‌ڵ یاسا و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی یه‌كناگرێته‌وه و له زۆرێك له بڕگه‌كاندا ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت بچووككراونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر پارێزگاكان هیچ به‌هایه‌ك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دانه‌نراوه و له به‌شێك له مادده‌كانیش هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به په‌رله‌مان دراون و هیچ رۆڵێك بۆ حكومه‌ت نه‌هێڵراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێکی دادگای فیدراڵی، دادگای فیدراڵ بڕیاری داوه، هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی (دوو، شازده، بیست، بیست و هه‌شت، په‌نجاوحه‌فت، شه‌ست و دوو، شه‌ست و سێ، شه‌ست و پێنج، حه‌فتا، حه‌فتا و یه‌ك، حه‌فتا و دوو و حه‌فتاو پێنج) كاریان پێنه‌كرێت، تا ئه‌وكاته‌ی دادگا تانه‌كانی سه‌ر ئه‌و ماددانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
دوای مشتومڕێكی زۆر و ئاڵۆزییەكی زۆری هێزە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق، دواجار لە ڕۆژی ١١ی حوزایراندا پرۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرا، لە ڕۆژنامەی وەقائع عێراق بڵاو كرایەوە، دوای پەسەندكردنی بودجە حكومەت چەند تێبینیەكی هەبوو لە سەر هەندێك بڕگە.
سەرچاوەیەكی حكومی بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق تانەیەكی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵی كردووە، لە دژی كۆمەڵێك بڕگەی یاسای بودجە.
سودانی لە سکاڵاکەیدا داوایشی کردووە، داواكاریی لە دادگا كراوە بڕیار دەربكات، بۆ ڕاگرتنی جێبەجێكردنی ئەو ماددانە، تا ئەو كاتەی بڕیار لە دەستووریبوونی ئەو تانەیە سەبارەت بەو ماددانە دەدات.
دوای ئەوەی یاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتوو لە ڕۆژنامەی وەقائع بڵاو كرایەوە، ڕەوانەوەی وەزارەتی دارایی كراوە بۆ ئەوەی كار بكات، بۆ تەرخانكردنی دارایی بۆ سەرجەم ئەو بڕگەو ماددانەی كە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە.