کەمترین جیابونەوە لە شارێکی رۆژهەڵات تۆمار دەکرێت
پایتەختی ئێران زۆرترین جیابونەوەی هاوژینەکان تۆمار دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
لە دوو مانگدا زۆرترین هاوسەرگیریی و جیابونەوە لە تارانی پایتەختی ئێران تۆمار کراوە و کەمترین ژمارەی جیابونەوە لە شارێکی رۆژهەڵات تۆمار دەکرێت.
ناوەندی تۆماری دانیشتوانی ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە دوو مانگی سەرەتای بەهاری ئەمساڵدا 79 هەزار و 260 هاوسەرگریی و 37 هەزار و 701 جیابونەوە لە وڵاتەکەدا تۆمار کراوە .
بە پێی ئامارەکە؛ زۆرترین هاوسەرگیریی و جیابونەوە لە پارێزگای تاران تۆمار کراوە ، لەو شارەدا نۆ هەزار و 272 هاوسەرگیری و شەش هەزار و 229 جیابونەوە تۆمار کراوە.
تاران بەهۆی ژمارەی زۆری دانیشتوانییەوە لە تۆمارکردنی هاوسەرگیریی و هاوکات جیابونەوە یەکەم شار بوە بەڵام کەمترین هاوسەرگریی لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە.
لە ئامارەکاندا دەرکەوتوە لە ئیلام 663 هاوسەرگیریی تۆمار کراوە و بەوەش دووەم پارێزگا بوە لە ئاستی ئێران کە کەمترین هاوسەرگریی تێدا کراوە.
لەو دوو مانگەدا تەنها 185 جیابونەوەی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە بەوەش کەوتوەتە ریزبەندی یەکەم پارێزگا کە کەمترین حاڵەتی جیابونەوەی تێدا تۆمار کراوە.
ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگاتە زیاتر لە 600 هەزار کەس کە 300 هەزار و 24 کەسی لە رەگەزی پیاو و نزیکەی 299 هەزار کەسیشی لە رەگەزی ژنن.