لە سێ مانگدا، لانیکەم ٢٧ ژن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانووی شەرەف کوژراون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵی کەناڵە ناوخۆییەکانی ئێران، لە ٣ مانگی یەکەمی ساڵی هەتاویدا، واتە خاکە لێوەو مانگی گوڵان و جۆزەرداندا، ٢٧ ژن لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران و کوردستانی رۆژهەڵات بە بیانووی پاراستنی شەرەف لە لایەن کەس و کار و بنەماڵەیانەوە کوژراون.

ماڵپەڕی (هرانا) لەم پەیوەندەدا ئاماژە بەوە دەدات کە ژمارەی ئەو ژنانەی بە دەست کەس و کارەکانیان بە بیانووی شەرەف دەکوژرێن زیاترە لەو ژمارەیەی کە ناوەندە فەرمییەکان بڵاویان کردۆتەوەو زۆر جار بنەماڵەکان بە بیانووی پاراستنی ئابڕووی بنەماڵەیی یان بۆ خۆ دزینەوە لە یاسا، کوشتنی ژن و کچەکانیان بە خۆکوژی بڵاو ئەکەنەوە.

ماوەیەک لەوە پێش هەواڵنێرییەکانی ئێران و لەوانە رۆژنامەی (اعتماد) هەواڵی کوژرانی کچێکی ١٥ ساڵانیان لە خووی بڵاوکردەوە کە لە لایەن باوک و دایکیەوە ، تەنها لەبەر ئەوەی ویستبووی لە مێردەکەی جیا ببێتەوە، بڵاوکردەوە .

پێشتر لە هەواڵنێرییەکان و لە لایەن بنەماڵەیەوە وا بڵاو کرابۆوە کە ئەم کچە ١٥ ساڵەیە کە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا درابوو بە پیاوێکی ٢٧ ساڵان، خۆی کوشتووە، بەڵام دواتر بە پێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت کە لە لایەن باوکییەوەو بە هاوکاری دایکی کوژراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار