فیلمێک له‌سه‌ر کچانى شه‌ڕڤان له ڤێستیڤاڵى کان نمایش ده‌کرێت
7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فیلمێکى سینه‌مایی له‌سه‌ر کچانى شه‌ڕڤان به‌شدارى فێستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى کان ده‌کات که چیرۆکى ئازایی و قاره‌مانێتى کچانى شه‌ڕڤان ده‌گێڕێته‌وه.
به‌رنامه‌ى ئه‌مساڵى فێستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى کان ئاشکرا بوو. له‌نێو ١٨ فیلم‌دا که بڕیاره کێبڕکێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى «خورماى زێڕین» بکه‌ن، فیلمێک هه‌یه که باس له تێکۆشانى ژنانى کورد ده‌کات له شه‌ڕى دژ به داعش.
بڕیاڕوایه له فێستیڤاڵى (کان)ى ئه‌مساڵ ، فیلمى (Girl of the Sun) کچانى ڕۆژ به‌شدارى بکات، که باسله تێکۆشان و به‌رخودانى کچانى شه‌ڕڤان ده‌کات دژ به شه‌ڕى داعش.
فیلمه‌که له ده‌رهێنانى ده‌رهێنه‌رى فه‌ڕه‌نسى (ئێڤا هوسۆن)ه‌و کارى وێنه‌گرتنیشى له ساڵی 2017 بۆ ئه‌نجام دراوه.
چیرۆکى فیلمه‌که باس له شارێکى کوردستان به ناوى گۆردیه‌ن (له ویکیپێدیا ناوى چیاى جوودییه) ده‌کات که له لایه‌ن داعش داگیر ده‌کرێت، به‌رخۆدانى گرووپێکى ژنه شه‌ڕڤانان له دژى ئه‌و داگیرکارییه ده‌گێڕێته‌وه، ژنێکى شه‌ڕڤان به ناوى به‌هار له کاتى داگیرکردنى شاره‌که به دیل ده‌گیرێت و دواى ڕزگاربوونى ده‌بێته ڕێبه‌رى گرووپه‌که"
فێستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى کان یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین و ناودارترین فێستیڤاڵه‌کانى جیهان له بوارى سینه‌مادا، ئه‌م ساڵ بۆ جارى (حه‌فتاویه‌که‌مین)ه ساز ده‌کرێت.
له فێستیڤاڵى ئه‌مساڵیشدا به‌گشتى ١٨ فیلم کێبڕکێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى «خورماى زێڕین» ده‌که‌ن و یه‌که‌مین فیلمیش که نمایش ده‌کرێت فیلمى (Everyboody Knows)ى ده‌رهێنه‌رى ئێرانى «ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی»یه.