هاوڵاتی دوایین ئاماری قوربانییانی روداوەکەی حەمدانییە دەخاتەڕوو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رەفعەت سمۆ، جیگری پاریزگاری نەینەوا بە هاوڵاتی رایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی روداوی ئاگرەکەی حەمدانییەوە گەیشتووەتە 110 کەس و 250 کەسیش بریندارن، دەشڵێت، نۆ کەس لەسەر روداوەکە دەستگیرکراون. 

جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری کارگێڕی وتی کە جگە لە ئاماری کوژراو و بریندار تا ئێستا 30 بۆ 40 کەس لە روداوەکەدا بیسەروشوێنن کە بەشێکیان بوونەتە خۆڵەمێش و بەشێکی تریان دیار نەماون چونکە "نازانرێت لە چ شوێنێکن، لەژیاندا ماون یاخود گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانه، چونکە هەر چەند کەسێک گواستراونەتەوە بۆ شارێک."

شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە قەزاکە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە بەپێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی دادوەری عێراق هۆکارەکەی یارییە ئاگرییەنەکان بووە و و سەقفەکەش تەشەنەی پێداوە چونکە پلاستیک بووە، بەشێکی زۆری ئامادەبوانی هۆڵەکەش بەهۆی گیرانی دەرگای سەرەکی نەیانتوانیووە رزگاریان ببێت.

لەسەر روداوەکە رەفحەت سمۆ باسی لەوە کرد کە "سەرەتا حەوت کەس دەستگیرکراون، دواتر خاوەن هوڵەکە لەگەڵ کەسێکی تر دەستگیرکراون، کۆی گشتی ئەوانەی دەستگیرکراون ژمارەیان نۆ کەسە، دەزگا پەیوەندیدارەکان بەووردی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ یان دەکرێت"

رەفعەت سمۆ وتیشی، "خاوەن هوڵەکە لەگەڵ هاورێیەکی خۆی لە هەولێر لەلایەن ئەنجۆمەنی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراون، ئەو کەسەیە بەفەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕالی عێراق دەکرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار