نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدە بۆ مانگى رابردو دیاری‌کرا

2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدە بۆ مانگى رابردوو لە ناو شارى سلێمانیدا، لە نێوان حەوت هەزار بۆ حەوت هەزار و 500 دینار، دیاریکراوە
كاره‌بای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دیناره، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7.000) بۆ (7.500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كاركردنی مۆلیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با تا بەروارى 15/10/2023 بەشێوەى 24 کاتژمێرى دەبیت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ده‌بێت موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
کاره‌بای سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌مان مانگی ساڵی رابردو نرخی ئه‌مێرێك موه‌لیده مۆلیده (12.250 بۆ 14.000) بوو.

