دوای شەش رۆژ لە بێسەرشوێنبوونی پێشمەرگەیە ئەمرۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە

3 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای شەش رۆژ لە بێسەرشوێنبوونی پێشمەرگەیەک بەناوی هاریوان حسێن تەمەن 37ساڵ، ئەمرۆ تەرمەکەی دۆزراوەیەوە.
شەوی رابوردوو هێمن سلێمان ووتەبێژی پولیسی دهۆک ڕایگەیاند :گەنجێکی تەمەن 37ساڵ بەناوی هاریوان عیسا، ماوەی شەش رۆژە بێسەرشوێن بووە، هەرکەسێک زانیاری لەسەر هەبێت ئاگادار مان بکاتەوە.
سەرچاوەیەک کە ئاگاداری روداوەکەیە ئەمڕۆ هەینی بە هاوڵاتی وت: بەیانی ئەمرۆ تەرمی هاریوان حسێن لەناوخانووەیەکی هەیکەلدا دۆزراوتەوە.
وتیشی، جارێ نازانرێت خۆی کوشتووە یان کوژراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی.
ئەو پێشمەرگەیە ناوی " هاریوان حسێنە و تەمەنی 37ساڵە، خێزاندارە و یەک منداڵی هەیە.

بابهتی پهیوهندیدار
