تەقە لە نوسینگەی شاخەوان عەبدوڵا لە کەرکوک کرا

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ تەقە لە نوسینگەکەی لە کەرکوک کراوە و لەلایەن پاسەوانەکانییەوە وەڵام دراوەتەوە. 

شاخەوان عەبدوڵا بەبێ ئەوەی باس لە ژەمارەی تەقەکەرەکان بکات وتی، لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامرییەوە تەقە کراوە و "دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام درایەوە، بەڵام توانی هەڵبێت."

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی پارتی لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتی، "وێرای داواکردنمان لەدەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە خەلکی بەشەرەفی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هێرشەی ئەمشەویش هاوشیوەی هێرشەکانی پێشوو لەخزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک رامان ناگریت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار