میدیای یەكێتی: بەغدا قەرز بۆ مووچەی سێ مانگی دیكە دەدات بە هەرێم
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆتایی هات ومیدیای یەكێتی دەڵێتحكومەتی عێراق رازی بووە بۆ مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ سێ 700 ملیار دیناری دیكە وەك قەرز بداتە هەرێمی كوردستان .
كەمێك لەمەوبەر لە بەغدا كۆبوونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی كۆتایی هات، بەڵام كۆبوونەوەی لیژنە تەكنیكییەكان بەردەوامە.
میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، شاندی هەرێم و بەغدا لەرێككەوتن نزیكن لەسەر مووچە و حكومەتی ناوەندی سێ 700 ملیاری دیكە هاوشێوەی سێ مانگی رابردوو بۆ سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ دەنێرێت.
هاوکات پێگه‌ى به‌غداد ئه‌لیه‌ومى عه‌ره‌بیش له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه، "شاندى هه‌ولێر و به‌غدا نزیكن له رێككه‌وتن و پێشنیار كراوه كه به‌غدا سێ 700 ملیار دیناری تر بۆ مووچه‌ى سێ مانگى تر بۆ هه‌رێم بنێرێت و له‌دوای ئه‌وه رێككه‌وتنێكى نوێ له‌پاش ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بكرێت".
