ژاپۆن پەکەکەى لە لیستى ڕێکخراوە “قەدەغە کراوە” ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەرهێنا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ژاپۆن لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند کە پەکەکەی لە لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان" لابردووە.
پێشتر لە ئەنجامی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا، دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ژاپۆن (PSIA) پارتی کرێکارانی کوردستانی خستبووە لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان." بەڵام لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لەسەر ماڵپەڕی فەرمییان دوولیستی نوێیان بە ناوەکانی (Major international terrorist organizations ) و (International terrorist organizations around the world) بڵاوکردەوەو لە هیچکام لە لیستەکاندا ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدا نییە.
لیستى ڕێکخراوە قەدەغە کراوەکان لە ژاپۆن هەریەکە لە ڕێکخراوی قاعیدە و داعش و چەندین ڕێکخراوی دیکەى لە خۆی گرتووە، هاوکات پەکەکەش لە ڕیزبەندی ١٧ی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە قەدەغە کراوەکاندا بوو.
بەگوێرەی نوێکردنەوەی ماڵپەڕەکە، پەکەکە لە هەردوو لیستی ڕێکخراوە “ناوخۆییەکان” و ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکانی نێودەوڵەتییەکاندا” نییە، بەم شێوەیە دەزگای هەواڵگیری ژاپۆن پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکەی لە لە لیستى رێکخراوە قەدەغە کراوەکان دەرهێناوە.