مامۆستایان‌و بایكۆت

8 مانگ لەمەوپێش



سیروان غەریب

لهساڵی 2004ەوه یهكێكم لهوانهی كهچاودێری وردی چالاكییهكانی بزوتنهوهی مامۆستایانی «ناڕازی« دهكهم، لهو رۆژهوهی كهوهزارهتی پهروهردهیان كرده نێو تابوتێكهوهو بهخۆپیشاندان و وتنهوهی دروشمی «پهروهردهی ههرێمی كوردستان دهنێژین» لهنێو شهقامهكانی شاری سلێمانی دهیانگێڕا، ههتاوهكو پێرێ كهپاسهكانیان ریزكردو  بهرهو بهغدا رۆیشتن و لهو سهرهوه بهدهستی بهتاڵ گهڕانهوه.

نابێت ئهو راستییه بشارێنهوه كهئهم بزوتنهوهیه پڕه لهدهنگ و رهنگی جیاواز لهمسهری چهپ بۆ ئهو سهری راست و ئیسلامی و سهربهخۆی تیادایه. سهرهڕای ناكۆكییهكانیان لهسهر شێوازی ناڕهزایهتییهكان توانیویانه سهركهوتووانه بهڕێوهی بهرن، تاكه بزوتنهوهی ناڕازییه لهههرێمی كوردستان كه توانیویانه بهههموو رهنگهكانهوه لهسهر مافه پیشهییهكانیان كۆكبن شهڕی بۆ بكهن، خۆپیشاندانه جهماوهرییهكانیان لهشارهكانی سلێمانی و ههڵهبجهو گهرمیان و راپهڕین شایهتی بۆ ئهوه دهدهن، ئهگهری ئهوه ههیه لهئایندهدا فروانتر بێت و توێژهكانی تریش بێنه پاڵیان، ئهگهرچی سیمای راكێشانی توێژی تری كۆمهڵگای تێكهوتووه، لهڕیزهكانیان خوێندكاریش دهبینرێت و بهمهش مامۆستایان دهبنه سهرمهشقی گۆڕانكاری گهوره.

لهئێستادا مامۆستایان لهسهر شهقامن وێڕای ئهوهی كهدهبێت لهلایهن نووسهران رۆشنبیران و رۆژنامهنووس و چین و توێژهكانی تر  پاڵپشتییان بكرێت، بهڵام ئهمهش ناكاته ئهوهی سهرنج و تێبینییهكانمان بشارینهوهو ئهو ههنگاوانهی كهپێمان وایه ههڵهیه بازی بهسهردا ههڵدهین و فهرامۆشیان بكهین.

 من لهو تایپه نیم بایكۆتی مامۆستایان رهتبكهمهوهو تهسلیمی بڕو بیانووی دهسهڵاتی سیاسی بم، بهڵكو پێموایه فشارهكهیان لهجێگهی خۆیدایهتی.گهر لەبەرئەوە رهخنهیان لێبگیرێت كهمنداڵ خوێندنی دهفهوتێت خۆ مامۆستایان خۆیشیان منداڵیان ههیه،  بهكوردییهكهی كه ئهوان پێ بهجهرگی خۆیان دەنێن  لەپێناو گۆڕانكاری و بهدهستهێنانی مافه رهواو  پیشهییهكانیان، حهق نییه بابهتی فهوتانی خوێندن ئهوهنده بدهین بهچاویاندا. لهكاتێكدا ئهگهر بفهوتێت ئههلی و حكومی ههمووی پێكهوه دهفهوتێت. بۆیه لهبری سهرزهنشتكردن پشتگیركردنیان جێگهی خۆیهتی، بێگومان بهدهستهێنانی ماف بێ قوربانی نهبووهو ئهگهری ئهوهش ههیه خوێندكاران خوێندنی ساڵێكیان بفهوتێت، بهڵام رهنگه ئهم نارهزایهتییه وابكات هیچ دهسهڵاتێكی سیاسی چیتر لهكوردستان نهتوانێت ئهوهنده خهمساردو بێمنهت بێت بهرامبهر هیچ تووێژێك و سهردهمێكی گهورهی گۆڕانكاری بهێنێته ئاراوه.

بەڵام، ئهوهی بۆمن جێگهی سهرنجه دواههمین چالاكییان بوو. كاتێك بهشێكی زۆریان چوونه بهغدا كه بهم ههنگاوهیان بیانهوێت یان نهیانهوێت پشتگیری ئهو كهمپینه گهورهیهی حكومهتی ههرێمی كوردستانیان کرد كه لهمیدیاكانهوه بۆ ههناردهكردنی كێشهكانی ناو ههرێمی كوردستان بۆ سهرشانی بهغدا لهئارادایه، ئهمه لهكاتێكدایه لهسهرهتای دروستبوونی ناڕهزایهتییه فراوانهكانی مامۆستایان و بایكۆتهوه سهرو بنی زمانی گوتاری ناڕازی مامۆستایان ئهوهیه كه كێشهكه پهیوهندیداره بهحكومهتی ههرێمی كوردستانهوهو سهبەبكاری سهرهكی ئهم دۆخهن.

بهبڕوای من چوونی مامۆستایان و گواستنهوهی ناڕهزایهتییهكان  بۆ بهغدا پاسێكی جوان بوو بۆ حكومهتی ههرێمی كوردستان، بۆیه ههر زوو لهڕێگهی وتهبێژهكهیهوه وهڵامی دایهوه. وتی «روونه كهههوڵی مامۆستایان ههوڵی ئێمهشه، ئێمهش ههمان بۆچوونمان ههیه كهماف و ئیمتیازاتی مووچهو حهقی خهڵكی ههرێم لای حكومهتی عێراقه«.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار