ئەمەریکا و بەریتانیا لە یەمەن هێرشیان کردە سەر ١٣ شوێن
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
درەنگانی شەوی شەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٣، ئەمەریکا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەمەن.
ئەم هێرشانە بە پشتیوانی هەریەک لە وڵاتانی ئۆسترالیا، بەحرەین، کەنەدا، دانیمارک، هۆڵەندا و نیوزیلەند ئەنجام دراون.
بەپێی ڕاگەیاندنی هاوبەشی ئەم هەشت وڵاتە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٣٦ خاڵ لە ١٣ شوێن لە یەمەن کراوەتە ئامانج.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دەربارەی ئەم هێرشە وتی "لەم ئۆپەراسیۆنەدا دامەزراوەکان و کۆگای چەک و چۆڵ و شوێنەکانی هاویشتنی مووشەک و سیستمی بەرگریی ئاسمانی حوسییەکان کراوەتە ئامانج".
میدیاکانی سەر بە حوسییەکان لەم بارەوە ڕایانگەیاند "لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە هێرش کراوەتە سەر ناوچەکانی نەهزەتین و عەتان لە باشووری سەنعای پایتەخت، هەروەها چەند ناوچەیەک لە زوممار و ئەلبەیزا و ئەلحەجە".
ناوەندی هەوڵی فەرمی فەرەنسا لە زاری چەند کەسێکی نزیکی رووداوەکانەوە وتویەتی، دەنگی تەقینەوەی گەورە لە سەنعا بیستراوە.
هێرشەکانی شەوی شەممە دوای ئەوە هات کە رۆژی پێشتر ئەمەریکا بنکەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی لە سوریا و عێراق کردە ئامانج و زیانی زۆری لێکەوتەوە.
ئەمریکا لەم هێرشانەدا بۆ یەکەمجار کەڵکی لە فڕۆکەی بۆمب هاوێژی B1 وەرگرت کە لە تەکساسەوە هەستابوونەوە.
ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەربارەی هێرش بۆ سەر حووسیەکان رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە پشتیوانی ئۆسترالیا، بەحرەیین و کەنەدا و دانیمارک و هۆڵەندا و نیوزیلەند هێرش کراوەتە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە یەمەن.
لەم راگەیاندنەی سێنتکۆمدا هاتووە، هێرشەکانی کاتژمێر ١١:٣٠ شەو بە کاتی یەمەن ئەنجام دراون و ٣٦ خاڵ لە ١٣ شوێن کراونەتە ئامانج.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەمبارەوە رایاگەیاند "هێرش بۆ سەر حووسییەکان، کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن بەو مەبەستە بووەکە تواناکانیان کەم بکەینەوە لە هێرشکردن بۆ سەر کەشتییەکان و نەتوانن ببن بە هۆی نائارامی ناوچەکە".
وەزیری بەرگری ئەمەریکا وتیشی، ئەم هێرشانە پەیامێکی ڕوونە بۆ حوسییەکان، ئەگەر بەردەوامبوون لە هێرش بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، زیانی زیاتریان پێ ئەگەیەنین و سزای قورستر ئەدرێن. ئێمە بۆ بەرگری کەسەکان و هەروەها بازرگانی ئازاد لە یەکێک لە سەرەکیترین رێگاکانی دەریایی دونیا هیچ دوو دڵ نین و هەموو هێزی خۆمان ئەخەینە گەڕ.
لە بەرامبەردا، محەمەد ئەلبخەتی، ئەندامی مەکتەب سیاسی حووسییەکان لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا رایگەیاند، ئەوان بەردەوام ئەبن لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل.
یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکان لەمبارەوە رایگەیاند، ئەم هێرشانە بێ وەڵام نابن و بێگومان هێرشکەرەکان سزا دەدرێن و ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانی لە حووسییەکان و هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا ئێمە پاشگەز ناکاتەوە لە پشتیوانیمان لە خەڵکی غەزە.