ئەمەریکا جارێکی دیکە لە ئەنجومەنی ئاسایش پرۆژە یاسای ئاگربەستی خێرای شەڕی غەزەی ڤیتۆ کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بۆ جاری سێیەم لە ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمەریکا پرۆژە یاسای راگرتنی خێرای شەڕی غەزەی ڤیتۆ کرد، هەرچەندە ١٣ وڵاتی ئەندام دەنگی پێداوە، بەڵام ئەمەریکا رێگەی نەدا پرۆژە یاساکە تێپەڕێت.

لە ١٥ وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش ١٣ وڵات دەنگیان بە پرۆژە یاساکە داوە کە لەلایەن جەزائیرەوە پێشنیارکراوە، بەڵام بەریتانیا دەنگی بە پەسەندکراوەکە نەدا و ئەمەریکاش دژی ئەو پرۆژە یاسایە وەستاوەتەوە و بڕیارنامەکەی ڤیتۆ کردووە، ئەمەش سێیەمجارە ئەمەریکا پرۆژە یاسای ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەستی غەزە  ڤیتۆ دەکات، هەروەها ئەمەریکا خۆی رەشنووسێکی دیکەی پێشنیارکردووە.

لە رەشنووسی پرۆژە یاساکەی جەزیرەدا جەخت لەوەکرابووە کە هاوڵاتییانی فەلەستین نابێت ئاوارە بکرێن، هەروەها بارمتەکان ئازاد بکرێن و کۆتایی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بهێنرێت.

ئەم رەشنووسە لە کاتێکدا ئامادەکرابوو کە ئیسرائیل باسی لە چوونەدەرەوەی هاوڵاتییانی مەدەنی کردبوو بەر لە هێرشی زەمینی بۆ رەفەح لە باشووری غەزە، لە ئێستادا نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەزە پەنایان بردووەتە شاری رەفەح لە باشووری غەزە.

لە رەشنووسی پرۆژە یاساکەی جەزائیر، هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو ئیدانە نەکراوە، ئەمەش خاڵێکە کە چەندینجار لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە رەخنەی لەسەر گیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار