سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پشکی هەرێم لە بودجەدا ئاشکرادەکات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواری یاسای بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان لە یاساکەدا قسەدەکات و ئاماژە بەوەدەکات، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە رێژەی لە ٪١٢.٦جێگیرکراوە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ پابەندکردنی حکومەت بە یەکلاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکە عێراقییەکان هۆکارێکی بۆ نەهێشتنی ناکۆکییە سیاسی و داراییەکان لەگەڵ هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد "پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بە رێژەی لە ٪١٢.٦ جێگیرکراوە، هەروەها چاوەڕوانی هاتنی هەمواری یاسای بودجە دەکەین لە ئەنجومەنی وەزیران هەوڵدەدەین بە زووترین کات لە پەرلەمان یاساکە تێپەڕێنین".

ناوبراو لەبارەی ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستانەوە وتی "ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تاوەکو هەمواری یاسای بودجە دەکرێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار