راوێژکاری کۆشکی سپی: ئاگربەست لە غەزە نزیکە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵآتی
جەیکوب سالیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بۆ کار و باری پەیوەندییەکان، رۆژی یەکشەممە ٢٥ی شوبات رایگەیاند، ئەمریکا، میسر، قەتەر و ئیسرائیل لە سەر گشتیەتی رێکەوتننامەیەک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەستی کاتی لە غەزە لێک نزیکبوونەتەوە.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN ڕایگەیاند، گفتگوگۆکان هەر بەردەوامە و پێویستە قەتەر و میسر ئەنجامی گفتوگۆگان بگەیەننە حەماس.
هاوکات سالیڤان لە وەڵامی پرسیارێکتردا دەربارەی پلانی ئیسرائیل بۆ ڕاگواستنی زیاتر لە ١ میلیۆن ئاوارەی فەلەستینی لە رەفەحەوە بۆ شوێنەکانیتری غەزە وتی، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاگاداری ئەم پلانەی ئیسرائیل نییە.
راوێژکاری کۆشکی سپی بە ئاماژەی بەوەشکرد کە بۆ پاراستنی کەسانی مەدەنی و گەیاندنی خواردن، جل و بەرگ و شوێنی مانەوە، نابێ هیچ هێرشێکی سەربازی بکرێتە سەر رەفەح.
سالیڤان باسی لەوەشکرد کە ، ئەمریکا تا ئێستە هیچ پلان و بڵگەیەکی دەربارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح نەبینیوە.
