نهێنییەکی نێوان ئەمەریکا و ئێران ئاشکرا دەکرێت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەی "فاین ناشنال تایمز"  لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمەریکی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئەمەریکا و ئێران لەماوەی دە مانگی رابردوودا بە نهێنی لەبارەی راگرتنی هێرشی حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن دانووستانیان کردووە.

هەروەها رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئەمەریکا هەوڵی رازی کردنی ئێران دەدات تا بە مەبەستی راگرتنی هێرش بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور فشار بخاتە سەر حوسییەکان و هەروەها هەر لەو دانیشتنانەدا باسی دۆسییەی ئەتۆمی ئێرانیش کراوە .

جێی ئاماژەیە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەزە، هێرشی حوسییەکانی یەمەن و باڵەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکانی عیراق و سوریا و یەمەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و کەشتییەکانی دەریای سوور زیادی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار