حه‌ماس پێشنیازێكی نوێی بۆ ئاگربه‌ست پێشكهشكردوە
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی رایگه‌یاند، پێشنیازێكی نوێیان هه‌یه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه پێشكه‌ش به نێوه‌ندگیره‌كانی قه‌ته‌ر و میسر كردووه، ده‌شڵێت، پێشنیازه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یه ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دەڵێن، 25% دانیشتووانی غەززە بەهۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراک رووبەرووی دۆخێکی کارەساتبار بوونەتەوە
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئاداری 2024، به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به میدیاكانی راگه‌یاندووه، بزووتنه‌وه‌كه‌یان پێشنیازێكی نوێی پێشكه‌ش كردووه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه وروونیشكردووهتهوه، ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ده‌بێت هاوكات له‌گه‌ڵ ئازادکردنی 42 بارمتەی ئیسرائیلی کە ژن و منداڵ و بەساڵاچوو و نەخۆش لەخۆدەگرێت لە بەرامبەر ئازادکردنی دەستگیرکراوانی فەڵەستینی.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه و قۆناغی دووه‌میش بریتییه له کشانەوەی تەواوەتی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی هەموو بارمتەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ژمارەیەکی زیندانیانی فەڵەستینی كه هه‌ردوولا به ناوبژیوانی ده‌ره‌كی له‌سه‌ری رێكبكه‌ون.
هاوکات تەندروستی غەززەش، رایگەیاندوە، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو 149 کەس کوژراون، بەم شێوەیەش ژمارەی کوژراوان لە 7ـی ئۆکتۆبەری رابردووەوە گەیشتە 31 هەزار و 490 کەس، 73 هەزار و 439 کەسی دیکەش بریندارن.
160 رۆژە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە، نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەهۆی درێژە کێشانی شەڕو نەگەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی مەدەنی ئەو کەرتە هۆشداری لە روودانی کارەساتێکی مرۆیی دەدەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی برسێتی و نەخۆشی.
خەڵکی غەززە بەدەست کەمئاوی و کەمخۆراکی دەناڵێنن، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە، لەکۆی دوو ملیۆن و 300 هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە بەلایەنی کەم 576 هەزار کەس واتا 25% دانیشتووانی ئەو کەرتە بەهۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراک رووبەرووی دۆخێکی کارەساتبار بوونەتەوە.