دادگای فیدراڵی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاریدا.

مامۆستا ئاوات ئازاد کە ئامادەی دانیشتنەکەی بوو سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند "بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەندکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدراڵی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەستووەتەوە بە تەواوکردنی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

سکاڵاکە لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری ھەرێمی کوردستان لەسەر سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار