لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رووسیا پووتین 88٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا رایگەیاند، "لە ئەنجامی 24٪ـی دەنگە جیاکراوەکاندا، ڤلادیمیر پووتین 87.97٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە." 

ئەمڕۆ یەکشەممە  17-03-2024، دوایین رۆژی هەڵبژاردنی سێ رۆژەی سەرۆکایەتیی رووسیا بوو دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن ئێلا پامفیلۆڤا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا ڕایگەیاند، "لە 24.4٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ڤلادیمیر پووتین لە ٪87.97ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە."

ئاژانسی فرانس پرێسیش بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دیمیتری مێدڤیدیڤ، سه‌رۆكی پێشووی روسیا پیرۆزبایی "سه‌ركه‌وتن"ی له‌ ڤلادیمێر پوتن كردوه‌و و وتویه‌تی: "گه‌وره‌ی كریملن هیچ ركابه‌رێكی راسته‌قینه‌ی نه‌بووه‌"، هاوكات ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی روسیا ستایشی ئه‌و "پشتیوانییه‌ گه‌وره‌"یه‌ی كردوه‌ كه‌ بۆ پوتن ده‌ربڕدراوه‌و شانازیشی به‌ "یه‌كڕیی" هاوڵاتیان و پشتیوانیكردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پوتن ناره‌زایی ده‌بڕیوه‌و وتویه‌تی: "نیگه‌رانین له‌ ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد له‌ روسیا".

جگە لە پووتین، دوو بەربژێری دیکە لە هەڵبژاردن بەشداربوون. یەکێکیان لە حیزبی کۆمیۆنیست و ئەوی دیکەشیان لە حیزبی لیبراڵ؛ بەڵام راپرسییەکان زووتر ئاشکرایان کردبوو کە چانسی پووتین بۆ بوونەوە بە سەرۆکی رووسیا 80٪ زیاترە و تاوەکو 2030 لە کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا – کرێملین دەمێنێتەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، تیمی ئه‌لێكسی ناڤالنی، كه‌ نه‌یاری سه‌رسه‌ختی پوتن بوو و له‌ زیندان له‌ماوه‌ی رابردوودا گیانی له‌ده‌ستدا، ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كانی پوتن راست نیه‌ و ئه‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت، دروستكراوه‌و بنه‌مای نییه‌.

لە کۆی 143 ملیۆن دانیشتووی رووسیا، 114 ملیۆن کەسییان مافی دەنگدانییان هەبوو. هەروەها دانیشتووانی بەشێک لە هەرێمەکانی زاپۆریژیا، خێرسۆن، دۆنێتسک و لوهانسکی ئۆکراینا کە رووسیا بەخۆیەوە لکاندوونی، مافی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەیان هەبوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار