ئێران بە رەسمی کوژرانی 281 کەس لە خۆپیشاندانەکانی ژن ژیان ئازادی ڕادەگەیەنێت
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتی ئێران لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا ڕایگەیاندوە، لە میانی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە وڵاتهكه هەژاند، دوای مردنی ژینا ئهمینی، كچه كوردی رۆژههڵاتی كوردستان لە مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2022، 281 هاوڵاتی ئێرانی کوژراون.
ئەو ڕاپۆرتە دوای 10 ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان دێت، کە پشتڕاستی کردوهتەوە کە لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەی دەسەڵاتداران بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان دەستیپێکردوە، "پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران ئەنجامدراوە".
هاوکات ئەو ئامارانەی حکومەتی ئێران بڵاویدەکاتەوە بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازن و ژمارەی کوژراو کەمترە وەک لەو ئامارانەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و دەرەوە بڵاویدەکەنەوە بهگوێرهی رۆژنامهی شەرقلئەوسەت لە خۆپیشاندانەکاندا 551 خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، کە لانیکەم 49 ژن و 68 منداڵ بون، لەکاتێکدا زۆربەی گیانلەدەستدان بەهۆی چەکی ئاگرینهوه بوە بەڵام حکومەتی ئێران دەڵێن تەنها 281 کەس کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەی حکومەتی ئێراندا کە لە دوو بەش پێکدێت هاتووە، ڕاپۆرتی یەکەم، کە دوێنێ یەکشەممە لەلایەن لیژنەی بەدواداچونی ڕاستییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوەداوه، کە تەنها 202 کەسی مەدەنی لە ناڕەزایەتییەکان کوژراون، كه "90 كهسیان چهكیان هەڵگرتوە و بەکاریان هێناوە لە کردەوە تیرۆریستییەکان و هێرشکردنە سەر بارەگا سەربازی و ئەمنییەکان، ژێرخانی یان هێزەکانی پۆلیس".
لە بەسی دووەمیشدا هاتووە "112 لە قوربانییەکان لەنێو ئەو تەماشاکارانەدا بون کە لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە کوژراون، هاوكات 54 ئەندامی هێزە ئهمنییهكان لە ئەنجامی توندوتیژی بەربڵاوی ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان گیانیان لەدەستداوە".
حکومەتی ئێران سەبارەت بە ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی دەستگیریکردون دەڵێت لە سهرهتای خۆپیشاندانەکاندا 34 هەزار کەس دەستگیرکراون، کە دواتری زۆرینهیان ئازادكراون.