وتەبێژی حکومەتی عێراق: پارەی مووچە بە تەواوی زامن کراوە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حکومەتی عێراق له‌ كاریگه‌ریی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌مكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ كورتهێنانی بودجه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن و وتی: پارەی مووچە بە تەواوی زامن کراوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لەماوەی دوو ھەفتەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ھەمواری یاسای بوودجە ساڵی ٢٠٢٤ پەسەند دەکات، لە ھەمواری یاساکەشدا، مووچەی مووچەخۆران بە بڕی ٦٩ ترلیۆن دینار جێگیرکراوە و مووچە تێیدا بەتەواوی پارێزراوە.

وتیشی، كۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران 69 تریلیۆن دیناره‌ و ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌ته‌واوی زامن كراوه‌و مه‌ترسیی له‌سه‌ر نییه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دارایی عێراق پارەدارکردنی پارێزگاکان دەستپێدەکات، جگە لەوەش جموجۆڵێکی باشی کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکان بۆ وەبەرھێنان لە عێراق ھەیە.

عەوادی راشیگەیاند، پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەردەوامە و بە ئاڕاستەی بەرەوپێشبردنی سیستەمی بانکی لە عێراق ھەنگاو دەنێن.

سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كانیش له‌ عێراق، وته‌بێژی حكومه‌تی به‌غدا وتی: هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی عێرق و ئه‌مریكا چواره‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه له‌ هه‌ندێك میدیای عێراقی باس له‌ كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مساڵ كرابوو كه‌ له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت، به‌ڵام‌عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ بودجه‌ی 2024دا زامن كراوه‌ و هیچ جۆره‌ قه‌یرانێكی دارایی له‌ عێراقدا نییه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار