تورکیا سیستمی بەرگریی مووشەکی ئێس 400ی رووسی لە سنوورەکانی عێراق جێگیردەکات

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی هەواڵ میدیاکانی تورکیا بێت، ئەو وڵاتە سیستمی بەرگریی مووشەکی ئێس 400ی رووسی لە سنوورەکانی عێراق جێگیر دەکات.

لە راپۆرتێکیدا رۆژنامەی حوریەت کە رۆژنامەیەکی تورکییە ئاشکرایکردووە، وەك ئامادەکاریی بۆ هێرشە نوێیەکەی تورکیا بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سیستمی بەرگریی مووشەکی ئێس 400ی رووسی لە سنوورەکانی عێراق جێگیر دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای جەژنی رەمەزان تورکیا سیستمە بەرگرییە مووشەکییەکە جێگیر دەکات، ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

وەک رۆژنامەکەی بڵاویکردووەتەوە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئامادەییان نیشانداوە، هاوکاریی تورکیا بکەن لەو ئۆپەراسیۆنە نوێیەی بۆسەر پەکەکە ئەنجامدەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار