ئەردۆغان لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە 22ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق بکات و لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و پرسی ئاو گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بکات، هەروەها لەوانەشە سەردانی هەرێم بکات.

لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "بە سەردانم بۆ عێراق  پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەگەیەنرێتە ئاستێکی نوێ و لایەنی عێراقیش بایەخێکی زۆر بە سەردانەکەم دەدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەوانەیە لە سەردانەکەم بۆ عێراق، سەردانی هەولێریش بکەم و  پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکەین".

وتیشی "کۆمەڵێک رێککەوتنمان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لە کاتی سەردانەکەدا مۆری بکەین، هەروەها پرسی سەرەکیی لە بەرنامەکەدا، پرسی ئاوە، کە عێراق هەندێک کێشەی لەبارەیەوە هەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار