لەسەر مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لێپرسینەوە لە بەڕێوەبەری دوو بانک دەکرێت

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیژنەى دەستپاکى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بانگهێشتی بەڕێوەبەرانى گشتىی بانکى رافیدەین و رەشید دەکات.

بەپێی نووسراوێکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێت، لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی پرۆسەی بەبانکیکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی بەڕێوەبەرانى گشتىی بانکى رافیدەین و رەشید دەکرێت.

وەک لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، رۆژی 22ی نیسانی 2024 هەردوو بەڕێوەبەری ئەو دوو بانکە لە بەردەم لیژنەکە ئامادە دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار