ئاژانسی هەواڵی BBC: ٥٠ هەزار سەربازی رووسی لە جەنگی ئۆکرانیادا کوژراون

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 بە پێی راپۆرتێک کە بەشی لێکۆڵینەوەی BBC بڵاوی کردۆتەوە، لە سەرەتای جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە ٥٠ هەزار سەربازی رووسی کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی بی بی سی لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە ژمارەی ئەو سەربازە ڕوسییانەی لە جەنگی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیادا کوژراون بڵاویکردۆتەوە،  لە ساڵی دووە می جەنگی رووسیا- ئۆکرایندا و دوای ئەوەی رووسیا رێکاری ناسراو بە " مەکینەی گۆشت"ی گرتە بەر ژمارەی سەربازە  کوژراوەکانی رووسیا ٪٢٥ زیادی کردووە.

جەنگی رووسیا- ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ و دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستی پێکرد و سەرەڕای ئەوەی رووسیا بانگەشەی ئەوەی ئەکرد لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانێت ئەو وڵاتە  داگیر بکات بەڵآم ، تا ئێستا نەیتوانیوە سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵی و شیکەرەوانیش شکستی ڕوسیا بۆ ئەو هاوکارییە سەربازییە دەگەڕێتەوە کە وڵاتانی  رۆژئاواو و بەتایبەت ئەمریکا دەیداتە ئۆکرانیا.

بەگوێرەی ئامارەکانی لە میدیا جیهانییەکان بڵآوکراوەتەوە  وڵاتانی رۆژئاوا بایی زیاتر لە 240 ملیار دۆلار هاوکاریی ئۆکرانیایان کردووە.

هاوکات مانگی رابردووش، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند لە سەرەتای جەنگی وڵاتەکەی دژی رووسیا لە شوباتی 2022یەوە، 31 هەزار سەربازیان کوژراون، ئەمەش لەکاتێکدا ئەمریکا رایگەیاندووە نزیکەی 100 هەزار سەربازی رووسی لەو جەنگەدا کوژراون.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، لەو جەنگەدا زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی مەدەنیی ئۆکرانی کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار