باوکی میهرەبان؛ ناوی گۆرانییەکە بۆ کیم جۆن ئون گوتراوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ هەوراز حوسێن

لە کۆریای باکوور گۆرانییەک لەسەر کیم جۆن ئون، سەرۆکی ئەو وڵاتەدا دەرکراوە کە بە "باوکی میهرەبان" پێیدا هەڵدەدات.

ڤیدیۆ کلیپەکە رۆژی چوارشەممە 17ی ئەم مانگە لە تەلەفزیۆنی ناوەندیی کۆریاوە پەخشکراوە. چەند چینێکی جیاواز لە منداڵ و گەنج و پیر لە کلیپەکە و گوتنەوەی گۆرانییەکەدا بەشدارن.
بەشێکی دیکەی گۆرانییەکە دەڵێت، "با گۆرانی بڵێین بۆ کیم جۆن ئون، سەرکردە گەورەکە"؛ لە بەشێکی دیکەدا دەڵێت، "با شانازی بە کیم جۆن ئونەوە بکەین، باوکە میهرەبانەکە'.

تیمێکی ئۆرکێسترا و گۆرانیبێژیش راستەوخۆ گۆرانییەکەیان گوتەوە کە کیم جۆن ئون خۆی لە تەماشاکەرانیان بوو. گۆرانییەکە لە ئاهەنگێکدا گوترایەوە کە بەبۆنەی دروستکردنی 10 هەزار خانووی نوێ بۆ هاووڵاتیان گێڕدرابوو.

بنەماڵەی کیم لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە حکومڕانی کۆریای باکوورن و بەردەوام هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆیانداوە. لە کۆریای باکووردا دیموکراسی نییە و دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە نێو بنەماڵەی کیم نەوە دوای نەوەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار