کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانی بە لێزمە دەبارێت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 4ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ لێزمە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها ئاراستە با بەرەو باکووری رۆژهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆکەش هاوتای دوێنێ دەبێت، واتە بەشێوەیەکی گشتیی کەشەوهەوای هەرێمی کوردستان فێنک دەبێت".

سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە 5ی ئایاری 2024 ئاماژە بەوەکراوە، "ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ کات و شوێن، بەڵام ڕیژەی باران لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بەراورد بە سەنتەری شارەکان، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماری ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  بەم شێوەیە دیارکراوە:

هەولێر : 25 

سلێمانی : 21 

دهۆک : 23

کەرکوک : 26

هەڵەبجە : 24

زاخۆ : 23

سۆران : 20

حاجی ئۆمەران : 15

گەرمیان : 29

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار