دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: گەورەترین ناڕەزایی لە سەرشەقامەکان پیشانی ناوخۆ و عێراق دەدەین

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدەنە حکومەت و دەڵێن، "گەورەترین ناڕەزایی لە سەرشەقامەکان پیشانی ناوخۆ وعێراق دەدەین".

ئەمڕۆ شەممە، 4ی ئایاری 2024، لە راگەیەندراوێکدا دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "مامۆستایانی سەرمەشق و هەڵگری. مەشخەڵی گۆڕانکاری راستەقینە بزوێنەر وداینەمۆی خەباتی مەدەنی سەربەخۆ فەرمانبەرانی ستەملێکراو خانەنشینانی دووجار قوربانیی دەستی دەسەڵاتی کوردی؛ دەسەڵاتی مووچە دزی کوردی، وادیارە هێشتا تێری نەخواردووە لە ئازاردانی مەبەستداری هەمووان بێ جیاوازی".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەبەرئەوە پێداگرە لەسەر عینادی و سوورن لەسەر تاڵانکردنی گیرفانتان و سەپاندنی هەژماری بەدناویان لەژێر ناوی جیاجیادا ئەم دەسەڵاتە بە مەبەست نایەوێت بانکەکانی رەشید و رافیدەین بە کاری تەوتینی مووچەکانتان هەستن و لەمپەر وڕێگری جۆراوجۆر دروستدەکەن لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە تەوتین وهاوتاكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبانکە عێراقییەکاندا".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مژدەی رزگاربوونی یەکجاری بوو لە دەست چەتە سیاسیەکان ،بەڵام بەداخەوە هەر رۆژە و بە بیانوویەک رێگری دروست دەکەن لەبەردەم بڕیاری دادگەدا. دەستەکەمان پشت ئەستور بە ئیرادەی خۆپیشاندەران و ئێوەی ئازیز دژی سەرجەم پیلانگێڕی و ڕێککەوتنە ژێربەژێرەکانی دەسەڵاتی مووچە دزی کوردیە لەگەڵ ئەو هێزە عێراقییانەی موجامەلە و هاوکاریانن لەو کارە نەگریس ودژ بە یاسایەدا".

باس لەوەشکراوە، "هەموومان بەیەک دەنگ رایدەگەیەنین کە ئامادەین ئەم پیلانگێڕییەی دەسەڵات لەگۆڕ بنێین و گەورەترین ناڕەزایی لە سەرشەقامەکان پیشانی ناوخۆ وعێراق بدەین، هەتا هیچ کەس و لایەنێک جورئەتی ئەوە نەکات ویستی نەگریس و حەزی نەخۆشی بسەپێنێت بەسەر هەموواندا ئێمەی چینی مامۆستایان و فەرمانبەران وخانەنشینان، تەنها و تەنها بە تەوتین کردنی مووچەکانمان لە هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین رازی دەبین و سەرجەم بانک و هەژمارەکانی تری دوکانە سیاسی و بازرگانییەکان رەتدەکەینەوە بانکێک پێشتر نەیتوانیبێت پارەکانی خۆی لەدەستی چەتەکانی هەرێم بپارێزێت، چۆن گەرەنتی موچەی سەدان هەزار فەرمانبەردەکات، لەکۆتاییدا هۆشداری ئەدەینە هەمووان کە یاری بە ئاگر نەکەن و ئارامی مامۆستایان وفەرمانبەران تاقی نەکەنەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش