له گه‌ڕه‌كی شادی شاری هه‌ولێر، شه‌ڕ له نێوان دوو خێزان ڕوویدا
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی شاد له شاری هه‌ولێر، شه‌ڕ له نێوان دوو خێزان روویداوه‌و سێ کەس برینداربووه، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردوه.
موقه‌ده‌م ئه‌رده‌ڵان فاتیح گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر شەوی شەممە 5/4/2024 به میدیاکانی راگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی شادی له نێوان دوو خێزان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
وتیشی، كه‌سێك له شه‌ڕه‌كه بریندار بووه و هێزه‌كانمان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه بوونه و كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردووه.
ئەوەشی روونكرده‌وه، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هاوبه‌شی شه‌ڕه‌كه بوون، له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.
هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان، لەروداوەكەدا سێ ئەندامی یەك خێزان برینداربون، برینی كەسێكیان سەختە.