سوپای ئیسرائیل بۆ ئاوارەکانی کەمپی رەفحەی غەززە: چۆڵی بکەن؛ هێرشدەکەین

2 هەفتە لەمەوپێش



هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، وارشۆ

ئیسرائیل داوای لە دەیان هەزار هاووڵاتی فەڵەستینی لە شاری رەفحەی باشووری کەرتی غەززە کردووە چۆڵی بکەن، ئەوەش چونکە تەلئەڤیڤ نیازی وایە ئۆپەراسیۆنی زەمینی "بۆ سڕینەوەی تەواوەتی حەماس" بۆ سەر ئەو شارە بکات.

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024، سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، هێرشێک "بەوپەڕی هێزەوە" دەکاتە سەر حەماس لە رەفحە، کە وەک خۆی باسی دەکات دوایین پەناگەی حەماسە.

راگەیێنراوەکەی سوپای ئیسرائیل ئەوەندەی دیکە هەوڵی نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکانی وەک قەتەر و ئەمریکای بۆ ئاگربەست سەختترکردووە. بەڕێوبەری دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای قەتەریش هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ئیسرائیل هێرش بۆ سەر رەفحە بکات، گفتووگۆکانی پەیوەست بە ئاگربەست پاشەکشە دەکات.

کۆڵۆنێل نەداڤ شۆشانی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، داوا لە نزیکەی 100 هەزار هاووڵاتی فەڵەستینی لە رەفحە کراوە ناوچەکە چۆڵبکەن.

باسی لەوەکردووە، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی سنووردار بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئەو شارە دەکات کە حەماس وەک پەناگە بەکاریان دەهێنێت.

ئەو هەنگاوەی سوپای ئیسرائیل دوای ئەوە دێت، رۆژی یەکشەممە 6ی ئایار، چەکدارانی حەماس لە رەفحەوە بە مووشەک هێرشیان کردە سەر سوپای ئیسرائیل و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەو وڵاتە کوژران.

ئەوە حەوت مانگە شەڕی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە؛ ئەوەش دوای ئەوەی لە 7ی تشرینی یەکەمی 2022 چەکدارانی حەماس بە مووشەک و هێرشی زەمینی پەلاماری ئیسرائیلیاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

3 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

یەک مانگ لەمەوپێش