یەکەم وەرگری زیندووی گورچیلەی بەراز دوای چەند مانگێک مرد
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پیاوێکی تەمەن 62 ساڵ چەند مانگێک دوای ئەوەی کە بووە یەکەم کەس لە جیهاندا کە نەشتەرگەری گواستنەوەی گورچیلەی بەرازی بۆ بکرێت گیانی لەدەستدا و نەخۆشخانەکەش دەڵێن جارێ نازانرێت بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە مردبێت یان نا.
یک سلەیمان، لە مانگى سێ-ى ئەمساڵ دواى ئەوەى توشى وەستانى گورچیلەکانى ببو، بڕیارى چاندنەوەىە گورچیلەى بۆ دراو و دواى چوار نەشتەرگەریی بە سەرکەوتویی لە نەخۆشخانەی ماساچوسێتس جەنەڕاڵ لە ولایەتی ماساچوسێتس گورچیلەى بەرازێکى بۆ دانرا.
سلەیمان بۆ ماوەى مانگێک و دواى نەشتەرگەرییەکەى لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و مانگى رابردو نێردراوەتەوە ماڵەوە، دواى نەشتەرگەریی پێی راگەیەنراوە کە ئەم گورچیلەیەی کە گورچیلەى بەرازە ماوەى ساڵێک دەمێنێتەوە، بەڵام بەپێی وتەى پزیشکەکان "زۆر شتى نەزانراو هەیە کە لە دانانى ئەندامى ئاژەڵ بۆ مرۆڤ دروست دەبن".
ئەو هاوڵاتییە ئەمەریکییە سلێمان بۆ ماوەی 11 ساڵ نەخۆش بووە و پێشتر لە ساڵی 2018 گورچیلەیەکی لە مرۆڤێکی بەخشەر وەرگرتووە و دوای چاندنی گورجیلە نوێکەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە نەخۆشی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێنەوە ژیاوە و گورچیلەکە دوای پێنج ساڵ دەستی کرد بە نیشانەکانی شکست هێنان ولە ساڵی 2024 بووە یەکەم مرۆڤ کە گورچیلەی ئاژەڵی بۆ دابنرێت.
بەپێی ئامارێکى تۆڕی دابینکردن و چاندنی ئەندامەکانی جەستە لە ئەمەریکا زیاتر لە 100 هەزار کەس چاوەڕێی بەخشینى ئەندامە جیاوازەکانى لەش-ن و ئەو پێویستییەى هەیە زۆر زیاترە لەو ئەندامانەى کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ نەخۆشەکان.
دانانى ئەندامى جەستەى ئاژەڵ بۆ مرۆڤ کە بە وتەى پسپۆڕانى تەندروستى ئەمەریکا یارمەتیی کێشەى کەمى ئەندامانى جەستە دەکات تا ئێستا سێ جار لە ئەمەریکا ئەنجام دراوە، دوانیان بۆ دوو نەخۆش بوە و دڵیان بۆ چێنراوە، هەردوکیان دواى چەند هەفتەیەک لە نەشتەرگەرییەکە کۆچى دواییان کردوە و دواینیشیان ریک سلەیمانە کە تەنها چەند مانگێک بە گورچیلەى بەرازێکەوە ژیا.