پزیشکانی غەززە: دۆخەکە کارەساتاوییە و دەرمانمان نەماوە

11 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، وارشۆ

پزیشکانی غەززە هۆشداری دەدەن کە خەریکە دەرمانیان نامێنێت. باس لەوە دەکەن چەندین جار دۆخی نەخۆشخانەکانی جەنگیان بینیوە، بەڵام ئەمە "کارەساتاویترینە".

رۆژی پێنجشەممە 15-5-2024، دکتۆر جاوید عەلی، سەرۆکی رێکخراوی نەخۆشخانەی سەربازیی نێودەوڵەتی لە غەززە رایگەیاندووە، بەهۆی جێهێشتنی 1 ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی فەڵەستینی لە رەفەحی باشووری غەززە، نەخۆشخانەکانی مەواسی زیاد لە توانای خۆیان قەرەباڵخبوون.

مەواسی ناوچەیەکە لە باشوور و رۆژئاوای غەززە و ئیسرائیل داوای لە خەڵک کردووە بەرەو ئەوێ بڕۆن تا ژیانیان پارێزراوبێت لە هێرشەکانی سەر رەفەح.

ئەو پزیشکە باس لەوەشدەکات، زۆرینەی ئەو خەڵکانەی سەردانیان دەکەن زۆربەیان برینی سەختیان هەیە و دوای چارەسەریشیان داوای خۆراک، پارە و دەرمانی زیادە دەکەن تاوەکو خێزانەکانیان بپارێزن.

لە هەفتەی رابردووەوە ئیسرائیل دەستی بە هێرش بۆ سەر شاری رەفەحی باشووری غەززە کردووە. بەهۆی هێرشەکەوە لە 3 دەروازەی سنووری، دووانیان داخراون و بووەتە هۆکاری وەستانی گەیشتنی هاریکاریی مرۆیی و تەندروستی بۆ خەڵکی غەززە.

دوێنێ چوارشەممە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند زیاتر لە 2 ملیۆن خەڵک بەبێ خۆراک و چادر ماونەتەوە و ئەوانیش نیانە بیاندەنێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار