ترامەکانی ئیستەنبووڵ دوای 110 ساڵ لە کارکردن دەگۆڕدرێن

6 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، وارشۆ

 

ترامەکانی ئیستەنبووڵ دوای 100 ساڵ لە کارکردن لادەبرێن و بە جۆرێک ترامی مۆدێرن جێگەیان دەگیرێتەوە. هەوڵدراوە ترامە نوێیەکان شێوەیان بچێتەوە سەر ئەوانی پێشوو.

ترامەکانی ئیستەنبووڵ لە شەقامی تەقسیم بووەتە رەمزی شارەکە و ئەوانەی دەچنە ئیستەنبووڵ سەردانی دەکەن. لە ساڵی 1914 خراوەتە کار و تاوەکو ئێستا لەسەر ئەو شەقامە ماوە.

لە ترامە نوێیەکاندا دوو کامێرا لە پێشەوەی دانراوە کە شێوەکەی بە تەواوەتی گۆڕاوە بەراورد بەوانەی پێشوو. ئەمەش تاوەکو شۆفێرەکە باشتر کۆنترۆڵی بکات.

بە گوێرەی شارەوانی ئیستەنبووڵ، تەواوی ترامە کۆنەکان لەو شارەدا لادەبرێن و بە ترامی نوێ شوێنیان دەگیرێتەوە. ترامە کۆنەکانیش دەکرێنە مۆزەخانەی هاتووچۆی ئیستەنبووڵەوە کە تاوەکو ئێستا لە بنیاتناندایە.

ئەکرەم ئیمامۆغڵو، سەرۆکشارەوانی ئیستەنبووڵ دەڵێت، هۆکاری گۆڕانکاری لە ترامەکان رێگریکردنە لە بەهەردانی وزەیەکی زۆر و ترامە نوێیەکان کەمتر وزەیان دەوێت و زیاتر دەتوانن لەکاردابن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار