27ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تائێستا نۆ هەزار و 384 حاجی عێراقی لەڕێی وشكانی و ئاسمانییەوە گەیشتوونەتە مەككە و مەدینە.

ئەمڕۆ هەینی 24ی ئایاری 2024 دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە نۆ هەزار حاجی گەیشتوونەتە سعودیە و 27 و 29ی ئەم مانگەش یەكەم و دووەم كاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەكەوێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە پشكی عێراق بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج، 33 هەزار و 690 حاجییە، پشكی هەرێمی كوردستانیش دەكاتە چوار هەزار و 685 حاجی، یەكەم كاروانیان لەڕێگەی وشكانی و دووەم كاروانیان لەرێگەی فڕۆكەوە بۆ سعودیە بەڕێدەكەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار