چین مانۆڕی بازنەیی بە دەوری دورگەی تایواندا دەکات و دەڵێت خۆیان بۆ ئەگەری"داگیرکردنی" ئامادە دەکەن

6 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، وارشۆ

ئەمڕۆ دوو رۆژە چین دەستی بە مانۆڕێکی سەربازیی بازنەیی بە دەوری تایواندا کردووە.

سوپای چین دەڵێت، ئەم مانۆڕە سەربازییە توانایان بۆ کۆنترۆڵکردنی تایوان دەردەخات. مانۆڕە سەربازییەکەی ئەم جارەی چین دوای چەند رۆژێک لە دەستبەکاربوونی لای چینگ، سەرۆکی تایوانە کە چین بە "پەڕگیرێکی مەترسیدار" ناوی دەبات.

رۆژی دووشەممە، 20ی ئادار، ئەو سەرکردە تایوانییە لە گوتاری دەستبەکرابوونەکەیدا داوای لە چین کرد هەراسانکردنی زیاتری تایوان رابگرێت و ئاماژەی بەوەکرد لە دوای دەستپێکی سەرۆکایەتی شی ژین پینگ زیاتر بووە.

رۆژی هەینی 24-5-2024، سوپای چین رایگەیاند، "بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنەکەمان لە هەردوولای تایوانەوە بەردەوامە بۆ دەرخستنی توانامان لە زاڵبوون و هێرشکردنی هاوبەش و داگیرکردنی ناوچە سەرەکییەکانی دورگەکە".

چین ئەوەشی خستووەتەڕوو، مانۆڕەکەیان "سزایە بۆ هەر کارێکی پەڕگیر بۆ سەربەخۆیی تایوان".

سەرۆکی تایوان رایگەیاندووە، جێگەی داخە چین هەڕەشە لە حکومەتی دیموکراسیی تایوان دەکات و ئەوەشی باسکردووە ئامادەن بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانییان لە ئەگەری هێرشی ئەو زلهێزەی جیهان.

لە مانۆڕ هێزی دەریایی، ئاسمانی و تۆپهاوێژەکانی چین بەشدارن و لە گەرووی تایوان، چواردەوری باکوور، باشوور و رۆژهەڵاتی تایوان بەڕێوەدەچێت. چین تایوان وەک بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەبینێت، ئەمە لەکاتێکدایە هەرگیز بەڕێوەی نەبردووە؛ هەروەک چەندین جار باسی لەوەکردووە، لە ئەگەری راگەیاندنی سەربەخۆیی لەلایەن بەرپرسانی تایپییەوە داگیری دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار