بنیامین ناتانیاهو: هێرشەکەی سەر کەمپی ئاوارەکانی رەفەح هەڵەیەکی تراژیدی بوو

6 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، وارشۆ

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەی سەر کەمپی رەفەح رایگەیاند، هەڵەیەکی تراژیدیا بووە و مەبەستیان نەبووە هاووڵاتی سڤیل بەر هێرشەکە بکەوێت.

رۆژی دووشەممە 27-5-2024، بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کنێسێت گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، "لە رەفەح نزیکەی یەک ملیۆن کەسی بێ چەکمان گواستووەتەوە و هەرچەندە ئەوپەڕی هەوڵمانداوە کەسانی بێ چەک ئازار نەدەین، بەڵام هێرشێکمان هەڵەیەکی تراژیدیای لێکەوتەوە".

هاوکات باسی لەوەشکرد، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و دەبێت بزانن هۆکارەکەی چیبووە. هێرشەکە رووبەڕووی رەخنەیەکی توندی رێکخراوە جیهانییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بووەتەوە. ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی هێرشەکەی بۆ سەر دوو بەرپرسی باڵای حەماس کردووە و لە هێرشەکەدا کوژراون.

هێرشەکەی دوێنێی سەر کەمپی رەفەح لانیکەم 45 هاووڵاتی سڤیلی کوشت و 200 کەسی دیکەشی بریندارکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار