شەپۆلێک تۆرنادۆ ئەمریکای گرتووەتەوە و 22 کەس گیانیان لەدەستدا

6 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاووڵاتی، وارشۆ

تۆرنادۆ و زریانی بەهێز لە چوار ویلایەتی ئەمریکای دا و تاوەکو ئێستا لانیکەم 22 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هۆشداری لە کەشوهەوای خراپتر دەدرێت و 110 ملیۆن ئەمریکی لە ژێر هەڕەشەدان.

رۆژی دووشەممە 27-5-2024، حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تۆڕنادۆ و هەورەبروسکەی زۆرەوە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 21 کەس.

8 کەسیان لە ویلایەتی ئارکانساس، 7 لە تەکساس، 4 لە کنتاکی و دووانیش لە ئۆکلاهاما گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ئێوارەی رۆژی دووشەممە هۆشداری لە تۆرنادۆ و هەورەبروسکەی بەهێز لە ویلایەتەکانی نیویۆرک، نیو جێرزی و پەنسڵڤینیا دراوە. فەرمانگەی کەشوهەوای نیشتمانی دەڵێت، زریانەکە رووەو باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا دەڕوات و کاریگەری دەخاتە سەر زیاتر لە 110 ملیۆن کەس.

بە گوێرەی ماڵپەڕی پاوەر ئاوتەجی ئەمریکا، بەهۆی تۆرنادۆکانەوە سەدان هەزار هاووڵاتی ئەمریکی بەبێ کارەبا ماونەتەوە؛ تەنیا لە کنتاکی ژمارەکە 160 هەزار کەس بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار