ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەیانەوێت سوپایی پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدیا ئەڵمانییەکان باس لەوە ئەکەن، چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا، دەیەوێت، بە پێی بڕیاری دادگای باڵای ناوچەیی دۆسلدۆرف، سوپایی پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن.

ماڵپەڕی فۆکاس و ناوەندی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی رۆژی دووشەممە 27ی ئایاری 2024 ئەم هەواڵەیان لە زاری چەند دیپلۆماتێکی ئەورووپییەوە بڵاو کردۆتەوە.

بە پێی ئەم راپۆرتانە، لە سەر داوای وەفی ئەڵمانی لە یەکێتی ئەوروپا، بەشی یاسایی ئەنجومەنی یەکیەتی ئەورووپا ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە ئەو بڕیارەی لە شاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا لە کانوونی یەکەمی 2023 دەرکراوە، ئەکرێت وەک بنەمایەک وەربگیردرێت بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخرێتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە لە روانگەی یەکیەتی ئەوروپاوە.

هاوپەیوەند لەگەڵ ئەم هەواڵانەدا، هانا نیۆمەن، نوێنەری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسی ، " بۆرێل ئیتر بیانوویەکی نییە بەوەی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی نەناسێنێت".

دادگایەک لە ددۆسلدۆرف، لە کانوونی یەکەمی 2023 دا هاوڵاتیەکی ئێرانی- ئەڵمانی بە 2 ساڵ و 9 مانگ زیندانی سزا دا بەوەی هێرشی کردبووە سەر کەنیسەیەک لە شاری بۆخۆم لە رۆژئاوای ئەڵمانیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار