نوسینگەی سەرۆکایەتی ماڵدیڤ: هاتنی گەشتیاری ئیسرائیلی بۆ ماڵدیڤ قەدەغەیە

6 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، وارشۆ

ماڵدیڤ گەشتی هاووڵاتیانی ئیسرائیل بۆ وڵاتەکە بەهۆی شەڕی غەززەوە قەدەغە دەکات.

نوسینگەی سەرۆکایەتی ماڵدیڤ دەڵێت، بڕیارەکەیان وەک هاوسۆزییانە بۆ خەڵکی فەڵەستین.

رۆژی یەکشەممە، 2ی حوزەیرانی 2024، گوتەبێژێکی سەرۆکی ماڵدیڤ رایگەیاندووە، سەرۆکی ئەو وڵاتە بڕیارێکی بۆ رێگریکردنی هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە گەشتی ماڵدیڤ دەرکردووە.

ئەو گوتەبێژە کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی نەخستەڕوو. بڕیارەکەی سەرۆکی ماڵدیڤ دوای ئەوە هات، هاووڵاتی و پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی ماڵدیڤ گوشاریان لەسەر محەممەد مویزو، سەرۆکی ماڵدیڤ دروستکرد تا قەدەخە بکاتە سەر چوونی گەشتیارانی ئیسرائیل بۆ دورگەکە.

لە وەڵامی قەدەخەکردنەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە راگەیێنراوێکدا داوای لە ئیسرائیلییەکان کرد، چیدیکە سەردانی ماڵدیڤ نەکەن.

پێش دەرکردنی بڕیارەکەش، ئامارە فەرمییەکانی ماڵدیڤ ئەوە نیشاندەدەن، ژمارەی ئەو ئیسرائیلییانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا سەردانی ماڵدیڤیان کردووە 528 کەسن، ئەوەش 88٪ کەمترە لە ژمارەی گەشتیارانی ئیسرائیلی لەو دورگەیە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار