نرخی نەوتی خاوی برێنت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەک بەرمیل نەوتی خاوی  برێنت نرخەکەی بۆ خوار 78 دۆلار دابەزی لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزریرانی 2024، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو و دابەزینیان بەخۆوە بینی و بۆ خوار 78 دۆلار دابەزی.

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 77 دۆلار و 69 سه‌نت دابه‌زی، ئەەمش لە له‌كاتێكدایە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و شه‌ش سه‌نت بوو، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستی چوار مانگی رابردووه‌.

جێگای ئاماژەیە، کە هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 73 دۆلار و 31 سه‌نت دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 76 دۆلار و 97 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات لەگەڵ دەزینی نرخی نەوت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 348 دۆلاره‌. نیگەرانی بازرگانانی نەوت لە خستنەڕووی زیاتری نەوت لەلایەن هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس لە چارەكی کۆتایی ئەمساڵ، بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت هەژمار دەکرێت.

لە ئەمریکا نرخی یەک گاڵۆن بەنزین 3.7 لیتر لە 5.8 دۆلارەوە بۆ 3.50 دۆلار دابەزی، لە لایەکی دیکەوە ئەگەری کەمبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنیش، گوشاری بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە.

هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس سەرەتای ئەم هەفتەیە بڕیاری دا لە مانگی 10 ئەمساڵەوە کەمکردنەوەی رۆژانە 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕەکان لەسەرخۆ، نەهێڵێت.

ئەوەش لەلایەن بازرگانانەوە بە هێمای زیادبوونەوەی خستنەڕووی نەوت لێکدراوەتەوە. حکومەتی ئەمریکا، سبەینێ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، ئامارەکانی پەیوەست بە خواست و قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی خۆی بڵاودەکاتەوە، پێشبینی دەکرێت داتاکان کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دابنێن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار