جۆ بایدن، بە بڕی 225 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی پێشكەشی ئۆكراین کرد

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 سەرۆكی ئەمریكا هاوكاری سەربازی نوێی بە بڕی 225 ملیۆن دۆلار پێشكەشی ئۆكراین كرد، كەسیستەمی بەرگری و چەندین جۆر تەقەمەنی لە خۆدەگرێت.

ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیارانی 2024، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراین لە پاریس رایگەیاند، بڕی 225 ملیۆن دۆلار وەك پاكێجێكی نوێی هاوكاری سەربازی پێشكەشی ئۆكراین دەكات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە پێشوتر كۆشكی سپی رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەیان هاوكاری سەربازی نوێ ڕەوانەی ئۆكراین دەكات، كە مووشەكی جۆری " هیماراس"یش لەخۆدەگرێت، لەگەڵ مووشەكی سیستەمی بەرگری ئاسمانی هاوك، سیستەمی دژە ئاسمانی ستینگەر، سیستەمی دژە تانكی جاڤلین، زرێپۆش، بەلەم و چەندین ئامێر و تەقەمەنی تر.

بەپێی ڕێنماییە نوێیەكەی ئەمریكاش لە بەکارهێنانی چەک، ئۆكراین دەتوانێت ئەو جۆرە چەكانە بەكاربهێنێت بۆ هێرشكردنە سەر رووسیا.

لە كۆتایی مانگی نیساندا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕەشنووسی یاسایەكی سەبارەت بە پارەداركردنی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ ژمارەیەك هاوپەیمانی واشنتۆن بە بەهای 95 ملیار دۆلار ئیمزاكرد، كە نزیكەی 61 ملیار دۆلاری بۆ ئۆكراین تەرخانكراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار