بزوتنەوەی حەماس پێشوازى لە راگەیاندنى ئاگربەست کرد لە کەرتى غەززە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیارانی 2024، بزووتنەوەى حەماس راگەیەندراوێکى لەبارەى بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش بڵاوکردەوە و پێشوازى لە راگەیاندنى ئاگربەست کرد لە کەرتى غەززە.

لەراگەیەندراوێکى بزووتنەوەکەدا هاتووە، "پێشوازیى لە بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش دەکەین و ئامادەین بۆ دانوستاندن".

کەمێک لەمەوبەر ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیى پێشنیازەکەى ئەمریکاى لەبارەى ئاگربەستى غەززەوە پەسەند کرد.

پێشنیازەکەى ئەمریکا داواى راگرتنى شەڕ لە کەرتى غەززە دەکات و نوێنەرى ئەمریکا لە ئەنجوومەنەکە رایگەیاند "ئەمڕۆ دەنگمان بۆ بەرژەوەندیى ئاشتییە".

نوێنەرى جەزائیریش لای خۆیەوە رایگەیاند "پێشنیازەکەى ئەمریکا نموونەیى نییە، بەڵام هیوایەکە بۆ فەڵەستینییەکان".

دەشڵێت "بڕیارى ئاگربەستەکە گەڕانەوەى ئاوارە فەڵەستینییەکان لە خۆدەگرێت".

لەکۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیدا 14 وڵات دەنگیان بە پێشنیازەکەى ئەمریکا بۆ ئاگربەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار