zhyr

فەرماندەیەکی باڵای گروپی حزبوڵڵا کوژرا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، ئیسرائیل هێرشێکی کردووەتە سەر گوندی جۆیا چوار کەس کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەیەکی باڵای مەیدانی حزبوڵڵای لوبنانی بووە.

سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوەدەکەن، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیلی بۆ سەر گوندی جۆیا لە باشووری لوبنان، لانیکەم چوار کەس کوژراوە کە یەکێکیان فەرماندەیەکی باڵای گرووپی حزبوڵڵای لوبنانی بووە.

دەشڵێن، ئەو فەرماندەیان وەک سەرۆکی گرووپەکە ناساندووە، لە ناوەڕاستی ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان، کە بەشێک لەو شارۆچکانە دەگرێتەوە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا.

لە لایەکی دیکەشەوە، حزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی تاڵیب سامی عەبدوڵڵای سەرکردە کە نازناوی "ئەبو تاڵیب"ـی پێدراوە، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا سەلماند.

جێگای ئاماژەیە، لە مانگی ئۆکتۆبەری 2023، دوای سەرهەڵدانی شەڕی غەززە تاوەکو ئێستا، نزیکەی 300 چەکداری حزبوڵڵا کوژراون، کە فەرماندە و ئەندامانی بەرپرسیاری سەرەکی تێدا بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار