60 کۆچبەر لە ئاوی ئیتاڵیادا خنکان

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چالاکوانی بواری کۆچبەران، بەھۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێک کە 70 کۆچبەری ھەڵگرتبوو لە ئاوەکانی ئیتاڵیا 60 کۆچبەریان خنکان کە 35 یان کوردن.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، رەنج پشدەری رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی رابردوو 70 کۆچبەر لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەرێککەوتن، لە رۆژی سێشەممە ئەو کۆچبەرانە شوێنی جوگرافی بەلەمەکەیان بڵاوکردەوە کە بەسەلامەتی ئاوی یۆنانیان تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام دوای ئەوە بەلەمەکە دیار نەماوە و رۆژی پێنج شەممە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئیتاڵیا، دەرکەوتووە کە بەلەمەکەیان نوقوم بووە، لە ئەنجامدا 60 کەسیان خنکاون.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەو ژمارەیە 35 کۆچبەریان کوردن، ئەوانەی دیکە ئێرانی و ئەفغانین، 10 کەسیش رزگارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار