مارتن گریفیتس، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژێرخانی غه‌ززه‌ زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، مارتن گریفیتس یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگەیاند‌، "خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژێرخانی غه‌ززه‌ زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ غه‌ززه‌ به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراون".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بۆردومانكردنی غه‌ززه‌ له‌ دوای 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆ هه‌ژاره‌كان كرده‌ دۆزه‌خی سه‌ر زه‌وی.

یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئەماژەی بەوەشکرد، سه‌ركرده‌كانی جیهان شكستیان هێناوه‌ له‌ راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، هه‌ندێكیشیان پشتگیری بێ مه‌رجیان پێشكه‌ش به‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان كردوه‌ سه‌ره‌ڕای به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ یاسا مرۆییه‌كانیان پێشێل كردوه‌.

دەشڵێت، "سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییه‌ ترسناكه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌، چه‌ك له‌ واشنتن و وڵاتانی دیكه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌ڕوات بۆ ناو ئیسرائیل و له‌سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ غه‌ززه‌ تاقیده‌كرێته‌وه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جەختی لەوەشکردەوە، "به‌سیاسیكردنی هاوكارییه‌كان له‌ نێوان بڵاوبونه‌وه‌ی برسێتی و نه‌خۆشیدا هه‌یه‌، له‌ هه‌مانكاتدا گه‌یاندنی مرۆیی و یارمه‌تیدانی دانیشتوانی كه‌مپه‌كان كه‌ له‌سه‌ر لێواری برسێتی نزیكه‌ له‌ مه‌حاڵه‌وه‌ به‌ته‌واوی راگیراون و به‌گشتیش كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ بۆته‌ دۆزه‌خی سه‌ر زه‌وی".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار