ئەمەریکا گروپێکی چەکداریی عێراقی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، میلیشیای"ئەنساروڵای ئەوفیا"ی عێراقی و حەیدەر غەڕاوی ئەمینداری گشتی میلیشیاكەی خستە ناو لیستی تیرۆرەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، "بزووتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیای عێراقی, میلیشایەكی هاوپەیمانی ئێرانە و بەشێكە لە گروپی بەرهەڵستكارانی ئیسلامی لە عێراق".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "واشنتۆن پابەندە بە لاوازكردن و پەكخستنی توانای ئەو گروپانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بە بەكارهێنانی سەرجەم كەرەستە بەردەستەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پشتیوانیكردنی ئێران لە تیرۆر".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار