پنتاگۆن، پێشمەرگە رۆڵی چالاكی هەبووە لە لاوازكردنی تواناكانی داعش

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، بەردەوام دەبین لەكاركردن لەگەڵ عێراق و هاوبەشەكانمان لە ناوچەكەدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، جەنەڕاڵ پاتریك رایدەر, وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بوونی هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزە چەكدارەكانی عێراق, بەشداریكردووە لە سنورداركردنی توانای رێكخراوی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، كاردەكەین لەگەڵ حكومەتی عێراق و هاوبەشەكانی ترمان لە ناوچەكە, بە هێزی پێشمەرگەشەوە, بۆ دەستنیشانكردنی ئەو هەڕەشانەی داعش دروستی دەكات و رێگەگرتن لەسەرهەڵدانەوەی.

سەبارەت بەتواناکانی پێشمەرگە و ڕۆڵیان لە لاوازکردنی داعشدا ئاماژەی بەوەدا، بوونی هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنیەكانی عێراق, چالاك بووە بۆ لاوازكردنی تواناكانی داعش, ئەوەش گوزارشت لە توانای چالاكی ئەو هێزانە دەكات كاتێك پێكەوە كاردەكەن.

دەشڵێت، زامنی پێدوایستیەكانی هاوبەشەكانمان دەكەین بۆ ئەوەی رێكخراوی داعش جارێكی تر نەگەرشێتەوەو بەتەواوی لەناوببرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار