رووسیا و کۆریای باکوور رێككەوتنی هاوبەشی ستراتیژییان ئیمزا كرد

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا و كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور لە پیۆنگ یانگ كۆبوونەوە و رێككەوتنی هاوبەشی ستراتیژییان نێوانیان ئیمزا كرد، رێككەوتنەكە بۆ هاوكاری نێوان هەردوو وڵاتە دژی دوژمنان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024،لوتكەی دوو قۆڵی نێوان ڤلادیمیر پوتن و كیم جۆنگ ئون بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی لوتكەكەدا ئەو دوو سەرۆكە رێككەوتنی هاوبەشی ستراتیژییان ئیمزاكرد.

وتیشی، هاوكاری تەكنیكی سەربازی لەگەڵ كۆریای باكور بە دوورن نازانن.

ڤلادیمیر پوتن ئەوەشی خستەڕوو، پشتگیرییەكانی كۆریای باكور بۆ سیاسەتەكانی روسیا بەرزدەنرخێنن بەتایبەت لە دۆسێی ئۆكرایندا.

لای خۆشیەوە كیم جۆنگ ئون رایگەیاند، پەیوەندییەكانی نێوان مۆسكۆ و پیۆنگ یانگ دەچێتە قۆناغێكی نوێی گەشەكردنەوە و بەڵینشیدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر ببن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار