سەڵاحەدین دەمیرتاش پشتیووانی لە جێرمی كۆربین دەكات
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەڵاحەدین دەمیرتاش پشتیووانی لە جێرمی كۆربین دەكات بۆ هەڵبژاردنەكانی بەریتانیا و لە بەرامبەردا، كۆربین سوپاسی پشتیووانیەكەی دەمیرتاش دەكات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی زیندانیكراوی هەدەپە لە زیندانەوە نامەیەكی پشتیووانی بۆ جێرمی كۆربین دەنوسێت و پشتیووانی دەكات بۆ هەڵبژاردنی 4ی تەمموزی بەریتانیا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، جێرمی كۆربین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "سوپاس بۆ نامەی پشتیووانیەكەت دەمیرتاش، ئەو نامەیەی لە زیندانی توركیاوە نوسراوە و بە ناڕەوا دەستبەسەركراوە، دەبێت خەبات بۆ ئازادای و ئاشتی و دادپەروەری لە توركیا و لە تەواوی جیهان سەركەوێت".
جێگای ئاماژەیە، كۆربین كە لە ساڵی 2015- 2020 سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا بووەو لە 1983ەوە نوێنەری ناوچەكەی خۆیەتی ( Islington North) لە پەرلەمانی بەریتانیا.
ناوەڕۆکی نامەکەی پشتیوانیی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ جێریمی کۆربین بۆ هەڵبژاردنەکانی 4ی تەمموزی 2024، بەڕیتانیا.
"جێریمی کۆربین لەسەر Islington North وەک سەربەخۆ خۆی بەربژێر کردووە".
"Islington North بازنەیەکی هەڵبژاردنە لە لەندەن، لە ساڵی 1983ەوە کۆربین نوێنەرایەتیی ئەو بازنەیەی هەڵبژاردن دەکات و بەبەردەوامی ئەو کورسییەی بردۆتەوە".
"جێریمی کۆربین پشتیووانییەکی سەرسەختی گەلی کورد و فەڵەستینە".
"لە هەرکوێیەک چەوسانەوە هەبوبێ، ئەو دژی بوە و لەگەڵ چەوساوان و دژ بە چەوسێنەر بووە".