ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن، تا كۆتایی ساڵی رابردوو، 117ملیۆن و 300 هەزار کەس ئاوارە بوون
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمرۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەرانەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێی ئاماری فەرمی هەمان ڕێکخراو لە 1،5% لە کۆی دانیشتوانی سەر زەوی ئاوارەو پەنابەرن وە لە کۆی 69 کەس لە دانیشتوانی سەر زەوی یەک کەس پەنابەرو ئاوارەیە.
دەشڵێت، بە پێی شەشە مانگی رابردووی ئەم ساڵ، تا كۆتایی ساڵی رابردوو، 117ملیۆن و 300 هەزار کەس بەهۆی پشێویی سیاسی و جەنگ و کێشەی ئاینی ئاوارە بوون و لە ماوەی 4 مانگی سەرەتایی ئەم ساڵدا بەهۆی ئاوارەبونی پەنابەربوونی خەڵکانێکی زۆر ژمارەکە 120 ملیۆنی تێپەڕاندووە.
دهقی بهیاننامهكهی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن،
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە فیدراسیۆن ئاماری شەش مانگی ڕابردووی ئەم ساڵ بڵاو دەکاتەوە بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کۆی گشتی ئەوکەسانەی بەهۆی نائارامی و پشێوی سیاسی و جەنگ و کێشەی ئاینیەوە بەناچاری ئاوارەو پەنابەربوون تا کۆتایی ساڵی 2023 گەیشتە 117ملیۆن و 300 هەزار کەس.
هەروەها بەپێی ئاماری هەمان ڕێکخراو دەڵێت بەپێی چاودێریمان لە ماوەی 4 مانگی سەرەتایی ئەم ساڵدا بەهۆی ئاوارەبونی پەنابەربوونی خەڵکانێکی زۆر ژمارەکە 120 ملیۆنی تێپەڕاندووە لە کاتێکدا تا کۆتایی ساڵی 2022 ژمارەکە 110 ملیۆن کەس بوە واتا لەماوەی ساڵێکدا لە 10% زیادی کردووە.
هەروەها بەپێی ئاماری فەرمی هەمان ڕێکخراو لە 1،5% لە کۆی دانیشتوانی سەر زەوی ئاوارەو پەنابەرن وە لە کۆی 69 کەس لە دانیشتوانی سەر زەوی یەک کەس پەنابەرو ئاوارەیە لە کاتێکدا لە ساڵی پار لە هەمانکاتدا لە کۆی 74 کەسدا یەک کەس ئاوارەو پەنابەر بوو وە لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە کۆی 125 کەس یەک کەس ئاوارەو پەنابەربوون واتا ڕێژەکە نزیکی نیواو نیو زیادی کردووە .
ژمارەی ئەو کەسانەی لەناوخۆی ووڵاتەکانیان ئاوارەبوون تا کۆتایی ساڵی 2023، بریتیە لە 68 ملیۆن و 300 هەزار کەس کە 9ملیۆن و 100 هەزار کەسیان سۆدانین بەپلەی یەکەم دواتر سوری بەپلەی دووەم بە 7ملیۆن و 200 هەزار دواتر کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بەپلەی سێیەم بەژمارە 6 ملیۆن و 700 هەزار کەس ، ئەمە لەکاتێکدا لە کۆتایی ساڵی 2022دا ژمارەی ئەو کەسانەی بەناچاری لە ناو خۆی ووڵاتەکانیان ئاوارەببون بریتیبوو لە 62ملیۆن و 500 هەزار کەس وە لە کۆی 117ملیۆن و 300 هەزار ئاوارەو پەنابەر لەسەراسەری جیهاندا 58% ئاوارەی ناوخۆی ووڵاتەکانیانن.
ژمارەی ئەو ئاوارەو پەنابەرانەی گەڕاونەتەوە ووڵات و ناوچەکانیان بەم شێوەیەیە:
ئاوارە: 5ملیۆن و 100 هەزار ئاوارەی ناوخۆ گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان کە لەو ژمارەیە لە62% پێک دێن لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بە یەک ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە ئۆکرانیا بە یەک ملیۆن و 300 هەزار ئاوارە .
پەنابەر: یەك ملیۆن و 100 هەزار پەنابەری 39 ووڵات لە 93 ووڵاتەوە گەڕاونەتەوە ووڵاتەکانیان ، بەڵام ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو پەنابەرو ئاوارانە بۆ ووڵات و ناوچەکانیان دڵگرانەو دەڵێن ناوچەو ووڵاتەکانیان هێشتا ئارام نیەو گەڕانەوەیان مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات و مانەوەیان درێژە ناکؽشێت.
بەپێی ئاماری هەمان ڕێکخراو زۆرترین ئەو کەسانەی ڕوو لە ژیانی پەنابەرێتی دەکەن لەسەراسەری جیهاندا: بریتین لە پەنابەرانی سوری و ئەفغانی لە پلەی یەکەمدا بەڗێژەی 6ملیۆن و400 هەزار بۆ هەریەکەیان کە یەك لەسەر سێی پەنابەران پێک دەهێنن دواتر پەنابەرانی فەنزویلا بەپلەی دووەم بەڕێژەی 6ملیۆن و 100 هەزار وە لە پلەی سێیەم پەنابەرانی ئۆکرانی بەڕێژەی 6 ملیۆن پەنابەر: ژمارەی ئەو پەنابەرانەی تا کۆتایی ساڵی 2023 ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم کراون : بریتیە لە 158هەزارو 700 پەنابەر کە ڕێژەکە لەئاست ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 35% زیادی کردووە بەڵام ڕێکخراوەکە دەڵێت هێشتا دوو ملیۆن پەنابەر پێویستیان بەوەیە ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم بکرێن ، هەروەها ئەو پەنابەرانەی ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم دەکرێن لەڕێگای هەمان ڕێکخراوەوە لە کۆتایی ساڵی 2023 دا 30 هەزارو 800 پەنابەر بونەتە خاوەن ڕەگەزنامەی ئەو ووڵاتانەی بۆی نێردراون و سەقامگیربوون.
ئاماری فەرمی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM لەماوەی شەش مانگی سەرەتایی ئەم ساڵەوە: دووهەزارو 56 پەنابەر بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا ژیانیان لەدەستداوە ئەم ژمارەیەش لەئاست ساڵی پاردا لە هەمانکاتدا نزیکی دوو هێندە زیادی کردووە . لە کۆتایی ساڵی 2023دا ژمارەکە بەرزبۆتەوە بۆ 65هەزارو 400 پەنابەر کە زۆرینەیان لەدەریایی سپی ناوەڕاست ژیانیان لەدەست دابوو کە بریتیە لە 23هەزارو 524 پەنابەر وە ئەو پەنابەرانەشی ژیانیان لەدەست داوەو تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە بریتیە لە 27هەزارو 117 پەنابەر.
بەپێی ئاماری هەمان ڕێکخراو خوێناویترین ساڵ بۆ پەنابەران لەساڵی 2023دابوو :
کە زیاتر لە هەشت هەزار پەنابەر ژیانیان لەدەست دابوو. ئامارەکانی تورکیا: بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لەڕێکەوتی 1/1/2024 تا ڕێکەوتی 6/6/2024 ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەسنورە ووشکانی ئاویەکانی تورکیا دەستگیرکراون بریتیە لە 95هەزارو 827 پەنابەر کە ڕێژەکە لەئاست ساڵی پار لە هەمانکاتدا زۆر زیادی کردووە کە بریتی بوو لە 63 هەزارو 458 پەنابەر هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ توندوتوڵکردنی سنورەکان لەلایەن تورکیاوە بە هاوبەشی لەگەڵ یۆنان
ژمارەی دەستگیرکراوانی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەو ژمارەیە بریتیە لە 3هەزارو 255 پەنابەر کە ژمارەکە زۆر زیادی کردووە لەئاست ساڵی پاردا لە هەمانکاتدا کە بریتی بوو لە 2هەزارو 310 پەنابەر کە پلەی حەوتەمی پەنابەرە دەستگیرکراوەکاندان. پەنابەرانی ئەفغانی لەپلەی یەکەمی دەستگیرکراوەکاندان بە ژمارە 30 هەزارو 247 پەنابەر .
پەنابەرانی سوری لە پلەی دووەمدان بەژمارە 19هەزارو 80 پەنابەر . وە پەنابەرانی تورکمانستان لەپلەی سێیەمدان بەژمارە 6هەزارو 490 پەنابەر.
سەبارەت بە ئاماری ئەو پەنابەرانەی لەسنورەکانی تورکیا ژیانیان لەدەستداوە لەڕێکەوتی 1/1/2024: تاڕێکەوتی 6/6/2024 بریتیە لە 79 پەنابەر خۆش بەختانە ژمارەکە زۆر کەمی کردووە لە ئاست ساڵی پاردا لە هەمان کاتدا کە بریتی بوو لە ژیان لەدەستدانی 117 پەنابەر.
سەبارەت بە ئاماری دەستگیرکردنی ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن لە ڕێکەوتی 1/1/2024 تا ڕێکەوتی 6/6/2024 : بریتیە لە 5 هەزارو 458 قاچاخچی کە ژمارەکە زۆر زیادی کردووە لە ئاست ساڵی پار لە هامانکاتدا کە بریتی بوو لە 3هەزارو 178 قاچاخچی .
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ١٩/٦/٢٠٢٤